دژی ڤاكسینی كۆرۆنا بوو و به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
ڕاچڵه‌كین-
ئالان ستیل پسپۆڕی پێشووی بواری بازرگانی بووه و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی به به‌رده‌وامی دژایه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای كردوه، به‌ڵام دوای توشبوونی به توندی به ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ستیل ی ته‌مه‌ن 74 ساڵ یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی به‌به‌رده‌وامی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت بووه دژی به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌زاران فۆڵۆوه‌ری هه‌بووه و ته‌نانه‌ت هه‌تا ماوه‌یه‌ك به‌ر له توشبوونی به ته‌واوه‌تی بابه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤاكسینی ڕه‌تكردۆته‌وه.
مانگێك به‌ر له ئێستا ئالان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و به‌ته‌واوه‌تی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌ندروستی تێكچووه و كه‌وتۆته سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.