ئه‌مساڵ ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌ڕێوه ناچێت
ڕاچڵه‌كین-
دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرای كردوه كه ئه‌مساڵ ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له ستۆكهۆڵم ی پایته‌ختی سوید به‌ڕێوه ناچێت، براوه‌كان خه‌ڵاته‌كانیان بۆ ده‌برێته وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ئاشكرای كردوه كه هه‌مووان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ڵای كۆڤید-19 كۆتای پێبێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی ببێته‌وه به‌ڵام پێده‌چێت هێشتا ئه‌و قۆناغه مابێتی.
ساڵی ڕابردوو به هه‌مان شێوه ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتتی نۆبڵ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه چوو له‌و كاته‌دا كه په‌تای كۆرۆنا سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپای گرتبۆوه و ته‌له‌فیزۆنی سویدی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له هۆڵێكی به‌تاڵ له میوانه‌كان سازكرابوو.