سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ هۆكاره‌كه‌ی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌یه
ڕاچڵه‌كین- چراخان
خۆڵه‌مێشی بوونی ڕه‌نگی تاڵه‌كانی قژ به‌شێكه له چونه ته‌مه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ له ته‌مه‌نی لاوێتیدا بێت ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ی كه‌می جۆرێك ڤیتامینه له له‌شدا.
له ئێستادا سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ له‌ناو گه‌نجاندا بۆته حاڵه‌تێكی باو و ڕه‌نگه گرفتی بۆ زۆر كه‌س دروستكردبێت و به‌هۆیه‌وه شه‌رم بكه‌ن.
ئه‌نجامه‌كانی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه كه‌می ڤیتامین B12 كه به‌رپرسه له دروستبوونی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن و پاراستنی كۆئه‌ندامی ده‌مار هۆكاری سپی بوونی تاڵه‌كانی قژه.
ئه‌م ڤیتامینه له‌ناو ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی شیردا هه‌یه، به‌ڵام له حاڵه‌تی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا ده‌كرێت سوود له ته‌واوكه‌ری خۆراكی وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان19-64 ساڵدایه ڕۆژانه ده‌توانن 1.5 مایكرۆ گرام له‌م ڤیتامینه به‌كاربهێنن و زیاده به‌كارهێنانی ئه‌م ڤیتامینه زیاتر له پێویست زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.