كازمی بۆ دوو ئەفسەری لێكۆڵینەوە: هەستنە سەرپێ و دانەنیشن

عێراق

25/09/2021     ژمارەی بینراو 4332

راچڵەكین-

فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەتوندی رووبەڕووی ئەو ئەفسەرانەی لێكۆڵینەوەیەی بابل بوەوە كە بوونە هۆی زیندانیكردنی هاوڵاتییەك بەهەڵە بەتۆمەتی " كوشتنی هاوسەرەكەی" كە دواجار هاوڵاتییەكە بێ تاوان دەرچوو وە هاوسەرەكەی دەركەوتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی بەركەوتبێت.

چیرۆكی عەلی جبوری، كە سەربازە لە لەسوپای عیراق لە نیسانی رابردوەوە دەستپێدەكات كاتێك لەگەڵ هاوسەرەكەی چووە بۆ سەردانی یەكێك لە مەرقەدا ئاینییەكان، بەڵام لەوێ ژنەكەی دیارنامێنێت، ئەویش بەناچاری دەگەڕێتەوە بابل- و لەوێ پۆلیس لەدیارنەمانی ژنەكەی ئاگادار دەكاتەوە، بەڵام پۆلیسی ئەو شارە خۆیی و 10 ئەندامی خێزەكەی دەستگیر دەكەن و لەژێر ئازارو ئەشكەنجەدا دان بەوەدا دەنێت كە ژنەكەی سووتاندووەو تەرمەكەی فڕێداوەتە ناو رووبارەوە.

لێكۆڵەر عەقید، ئەحمەد هادی، كە دۆسێكەی عەلی لەبەردەستدا بووە، هیچ بەبیریدا نەهاتووە ئاڕاستەی دۆسێكە پێچەوانە بێتەوەو رۆژێك لە رۆژان ژنە مردووەكە بەزیندوویی دەربكەوێتەوە.

بەڵام ئەوەی چاوەرێ نەدەكرا ببێت روویدا، كاتێك  دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زانیاری پێگەیشت كە " ژنە مردووەكە" لەپارێزگای دیوانیەیە، دوای بەدواداچوون دەركەوت زانیارییەكان راستن، ئەو كات عەلی و خانەوادەكەی ئازادكران.


دوای ئەو رووداوە سەیرو سەمەرەیە، مستەفا كازمی، فەرمانیكرد دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لەو دۆسێیە دەستپێ بكرێت و  بەڵێنیدا ئەو كەسانەی لەو بایەتە تێوەگلاون و هەڵەیان كردووە توندترین سزا بدرێن.

مستەفا كازمی، هەر بەوە نەوەستا، بەڵكو كۆبوونەوەیەكی لەنێوان قوربانییەكەو ئەو ئەفسەرانەی ڵكۆڵینەوەیان لەگەڵ كردبوو رێكخست كە دۆسێكەيان لەبەردەستدا بووە، كازمی لەو كۆبوونەوەیەدا سەرزەنشتی ئەفسەرەكانی كردو فەرمانی پێكردن بەپێوە قسەكانيان بكەن.

هاوكات فەرمانیكرد ئەو ئەفسەرانەی كە عەلی جبوورییان "ئەشكەنجەداوە و ناچاریان كردووە دان بە تاوانێكدا بنێت كە نەیكردووە، سڕ بكرێن و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و رابگیرێن تاوەكو دەسەڵاتی دادوەری بڕیار لە تاوانەكانیان دەدات.

جگە لەوە داوای لە قوربانییەكە كرد سكاڵایان لەدژ تۆمار بكات و داوا قەرەبوو بكاتەوە لەبەرامبەر ئەشكەنجەو زیندانیكردنی بەبێ تاوان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن