کارکردن لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی راگیرا

کوردستان

29/09/2021     ژمارەی بینراو 1047

راچڵەکین-

قائیمقامیەتی چەمجەماڵ بڵاویکردووەتەوە لە ئەمرۆوە بەهۆی چاککردنەوەی سێرڤەری گشتی ناوەندی بەغداوە  هەموو ئیشوکارێکی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی رادەگیرێت تا کاتێکی نادیار.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی بەغداد بریار درا لە سبەینێوە هەموو ئیشوکارێکی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی چەمچەماڵ و سەنگاو و قادرکەرەم و ئاغجەلەر ڕابگیرێ بەهۆی چاککردنەوەی سێرڤەری گشتی ناوەندی بغداد.

قائیمقامیەتی جەمجەماڵ داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە  ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی ئەو چوار فەرمانگەیە نەکەن، تا لەلایەن بەغدادەوە ئاگادار دەکرێینەوە کە دەست بەکاربکرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن