بۆچی هاوسه‌رگیری بۆ پیاوان دوای 40 ساڵی بڕیارێكی قورسه؟
ڕاچڵه‌كین-
به‌شێك له پیاوان دوای 40 ساڵی بڕیاردان له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری ده‌بێته بابه‌تێكی قورس بۆیان، دكتۆره ناتلیا پلتڤیلۆفا پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان نهێنی ئه‌و هۆكاره‌ی خستۆته ڕوو كه واده‌كات پیاوان له‌سه‌رو ته‌مه‌نی 40 ساڵی هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ن زۆر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت.
ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و پیاوانه‌ی نه‌یانتوانیوه پێش ته‌مه‌نی 40 ساڵی هاوسه‌رگیری بكه‌ن ئه‌وه دوای ئه‌و ته‌مه‌نه زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت بۆیان .
ده‌شڵێت" له‌دوای ته‌مه‌نی 35 ساڵی باكگراوندی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش ده‌گۆڕێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر بڕیاردانی پیاوان له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری و ئه‌وه‌نده توند ده‌بن كه چیتر ئاره‌زووی ئه‌وه ناكه‌ن بابه‌تێكی نوێ له ژیانیاندا تاقی بكه‌نه‌وه"
به‌ڵام پیاوان له‌ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا ئاماده‌ی ئه‌وه‌ن تاقیكردنه‌وه‌ی نوێ له ژیانیان بكه‌ن و زۆر ئاسانتر ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌كانیان ده‌كه‌ن چونكه ده‌زانن كه ده‌كرێت چاكی بكه‌نه‌وه به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا له‌و بڕیارانه ده‌ترسن و سیستمێكی دیاریكراوی ژیانیان ده‌بێت و ئاره‌زووی ئه‌وه ناكه‌ن بیگۆڕن و له هاوسه‌رگیری ده‌ترسن.
هاوشێوه‌ی پیاوان خانمانیش به هه‌مان جۆر له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی بیر له هاوسه‌رگیری ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ترسێنه‌ر و ئاڵۆز ته‌ماشای ده‌كه‌ن چونكه به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئه‌و ژیانه خویان گرتوه ڕاهاتوون.