53 ھەزار هاووڵاتی ئەفغانی لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا جێگیر كراون

جیهان

04/10/2021     ژمارەی بینراو 478

راچڵەكین-

نزیكەی 53 ھەزار هاووڵاتی ئەفغانی كە لە ئەفغانستانەوە دەرباز كران و بەشێوەیەكی كاتی لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا جێگیر كراون، چاوەڕێن بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، لە هەواڵێكدا تاوتوێی دۆخی ئەو ئەفغانییانەی كردووە كە لەگەڵ كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان ھێنراونەتە ئەمریكا.

ھەواڵەكەی نیویۆرك تایمز، ئاماژەی بەوەش كردووە، ژمارەی ئەو ئەفغانییانەی كە لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا داڵدە دراون، نزیكەی 53 ھەزار كەس دەبن و ئەوەشی راگەیاندووە كە نزیكەی 14 ھەزار ئەفغانی لە بنكە سەربازییە جیاجیاكانی ئەمریكا لە سەرانسەری جیھان چاوەڕوان دەكەن.

ھەواڵەكە، ئەوشی خستووەتەڕوو، تاكو ئێستا تەنھا دوو ھەزار و 600 ئەفغانی لە شارەكان نیشتەجێ كراون و ئەم كەسانە ئەوانەن كە لە نزیكەوە لەگەڵ سوپای ئەمریكا كاریان كردووە و یەكەم گرووپ بوونە كە لە ئەفغانستانەوە دەرباز كراون.

ھەواڵەكە، ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە رێگەی بەخشینی جلوبەرگ و پێداویستییەكان، بەردەوامی بە ژیانی ئەو ئەفغانییانەی كە لە بنكەكان چاوەڕوانن دەدرێت و ئەوەشی راگەیەندووە كە ئەو كەسانە بە وەرگرتنی وانەی فێربوونی زمان لە خۆبەخشەكانەوە كاتیان بەسەر دەبەن و دەیانەوێت بە زووترین كات تێكەڵی كۆمەڵگا ببنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن