بۆ پیاسه چوو ئه‌ڵماسی دۆزیه‌وه
ڕاچڵهكین-
ئافره‌تێك له كالیفۆرنیا له كاتی گه‌ڕانی به‌ناو باخچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی له ویلایه‌تی ئه‌ركنساس ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ڵماسێكی ڕه‌نگ زه‌ردی عه‌یاره 4.38 دۆزیه‌وه كه نرخه‌كه‌ی 15 هه‌زار دۆلاره.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ئافره‌تێك به‌ناوی "ویدبرگ " ئه‌و كاته‌ی له كێڵگه‌ی هۆت سپرینگه‌ر ی نیشتیمانی پیاسه‌ی كردوه ئه‌م پارچه ئه‌ڵماسه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌م كێڵگه‌یه به‌وه ناسراوه كه سه‌ردانكه‌رانی ئاڵتون و ئه‌ڵماسی تیادا ده‌دۆزنه‌وه.
له دیمانیه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا ئه‌م خانمه باسی له‌وه كردوه كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی 40 خولهك پیاسه‌یان كردوه ئه‌م ئه‌ڵماسه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و دواتر داویه‌تی به هاوسه‌ره‌كه‌ی و پاش ئه‌وه‌ی بردویانه بۆ سه‌نته‌ری باخچه‌كه زانیویانه كه ئه‌وه ئه‌ڵماسه و نرخه‌كه‌ی 15.3 هه‌زار دۆلاره و گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسه كه تا ئێستا له‌و باخچه‌یه دۆزرابێته‌وه و هێشتاش بڕیاری ئه‌وه‌یان نه‌داوه كه چی لێبكه‌ن.