راچڵەکین-
زانکۆی سلێمانی نرخی خوێندنی بەپێی سیستمی پارالێڵ بۆ بەیانیان و ئێواران دوای داشکاندندنی لە سەرجەم کۆلێژەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 بڵاوکردەوە.
زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا نرخی خوێندنی بەپێی سیستمی پارالێڵ بۆ بەیانیان و ئێواران دوای داشکاندندنی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 بڵاوکردەوە و بە گویڕەی راگەیەندراوەکە، کرێی خوێندنی پزیشکی گشتی و دەرمانسازی و ددان پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینارە و بۆ هەر یەك لە کۆلێژی پەرستاری و پزیشکی ڤێتەرنەری دوو ملیۆن و 200 هەزارە بۆ هەر ساڵێک.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کرێی خوێندنی ئەندازیاری تەلارسازی دوو ملیۆن و 750 هەزار دینار و ئەندازیاری شارستانی دوو ملیۆن و 200 هەزار دینار و ئەندازیاری کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو یەک ملیۆن و 750 هەزار دینارە.
تەواوی نرخەکان لێرەوە بخوێنەرەوە..