داعشێكی ژنی بەرەگەز رووسی لە توركیا دەستگیركرا

جیهان

07/10/2021     ژمارەی بینراو 196

راچڵەكین-

ژنێكی بە رەچەڵەك رووسی كە ئەندامی رێكخراوی داعشە و ناوی لە لیستی سووری داواكراوانی تیرۆردایە، لە ئۆپەراسیۆنێكی پۆلیسدا لەتوركیا دەستگیر كرا.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، لەئاكامی لێكۆڵینەوەی تیمەكانی ھۆبەی ھەواڵگریی بەڕێوەیەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە، كەسێك دەستنیشانكرا كە بە رەچەڵەك رووسیەو ناوی (A.R)ە، لە سووریا لە ریزەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش چالاكی ئەنجامداوە لە رێگەی نایاساییەوە ھاتووەتە ناو توركیا و ھاتووە بۆ ئەنقەرە.

لە دوای دەستنیشانكردنی شوێنی مانەوەی گومانلێكراوەكە كە لەلایەن ئینتەرپۆلەوە لە لیستی سووری تیرۆر داواكراوە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆپوراسیۆنێكیان ئەنجام دا.

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا (A.R) قۆڵبەست كرا و لە دوای گەڕان و پشكنین لە شوێنی مانەوەیدا، دەست بەسەر بڕی چوار ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری ئەمریكی، ھەشت ھەزار رووبلی رووسیی و ١٦ ھەزار و ٨٠٠ لیرەی توركی و بڕێكی زۆر كەرەستەی دیجیتاڵی و چەند پێناسەیەك كە بەناوی گومانلێكراوەكەوە رێكخرابوودا گیرا.

گومانلێكراوەكە، دوای ئەنجامدانی كۆنترۆڵی تەندروستیی گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن