كۆمیسیۆن: ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكان لە ١٠ پارێزگا رادەگەیەنیین

عێراق

11/10/2021     ژمارەی بینراو 871

راچڵەكین-

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعیراق رایگەیاند، ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختە لە ١٠ پارێزگا، رادەگەیەنن.

جەلیل عەدنان، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەكان لە عیراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، كۆمیسۆن ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختە لە پارێزگاكانی دیالە، دیوانییە، موسەننا، میسان، واست، دھۆك، سەڵاحەددین، كەربەلا، نەجەف و ھەولێر رادەگەیەنێت.

جەلیل عەدنان وتیشی: "ئەم ئەنجامە بەراییانە بە داتا لە رێگای گواستنەوەی فلاشمیمۆری و سندوقەكانی دەنگدان، بەدەست بە كۆمیسیۆن گەیشتوون".

سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق، جەلیل عەدنان باسی لەوەش كرد، ئەو سندوقانەی دەنگدان كە كێشەیان تیایدا روویداوە سبەی سێشەممە، دەگوزارێنەوە نووسینگەی نیشتمانیی.

بۆ ئاگاداربوون لە ئەنجامی بەرایی ئەو 10 پارێزگایە، كرتە لەم بەستەرە بكە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن