قائیمقامی چەمچەماڵ چەند مزگەوتێك دەكاتەوە.. تەنها بۆ بەكارهێنانی تەوالێت و دەستشۆر

کوردستان

09/03/2020     ژمارەی بینراو 703

كردنەوەی مزگەوتەكانی چەمچەماڵ بۆ نوێژكردن نییە

راچڵەكین

بەبڕیاری قایمقامی چەمچەماڵ، دەرگای چەند مزگەوتێكی قەزاكە دەكرێتەوە، ئەویش تەنها بەمەبەستی بەكارهێنانی تەوالێت و بۆ دەستشۆرینی دوكاندارەكان دەبێت و نوێكردن تیایاندا قەدەغەیە.

بەگوێرەی نوسراوێكی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، كە رۆژی 8-3-2020 بە واژۆی رەمك رەمەزان قایمقامی قەزاكە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی چەمچەماڵ كراوە، تیایدا هاتووە كە وەك لیژنەی رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ، بڕیاریانداوە بە كردنەوەی سێ مزگەوت لە شارەكە.

نوسراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە كردنەوەی دەرگای ئەو سێ مزگەوتە، تەنها بۆ بەكارهێنانی تەوالێت و دەستشۆرەكانییەتی، ئەیوش بەهۆی پێویستی دوكاندارو میوانەكانی شارەكەیە.

قایمقامی چەمچەماڵ لە بڕیارەكەیدا باسی لەوەشكردووە، كە كردنەوەی دەرگای ئەو مزگەوتانە، بەهیچ شێوەیەك بۆ نوێژی بەكۆمەڵ بەكارناهێنرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن