داوادەکرێت کاندیدەکان پۆستەرەکانیان لێ بکەنەوە

کوردستان

13/10/2021     ژمارەی بینراو 177

راچڵەکین-

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ماوەی یەك مانگ مۆڵەت دەداتە لایەنە سیاسییەكان بۆ لێكردنەوەی تەواوی پۆستەری كاندیدەكانیان.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كردووە داوایان لێدەكات تەواوی پۆستەر و ڕیكلامەكانی بانگەشەی كاندیدەكانیان لێبكەنەوە.

بە گوێرەی نووسراوەکەی شارەوانی ماوەی یەك مانگ دیاریكراوە بۆ هەموو لایەنەكان تا پۆستەرەكانیان لێ بكەنەوە و بڕیارەكەش لە بەرواری دەرچوونی نوسراوەكەوە كاری پێدەكرێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن