لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست لەمێژوودا دابەزی

ئابوری

13/10/2021     ژمارەی بینراو 429

راچڵەكین –

بەهای لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست لە مێژوودا دابەزی و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 910 لیرە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 13-10-2021، جارێكی دیكە بەهای لیرە لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزی و لەئێستادا 100 دۆلار بە 910 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دابەزینی ئەمجارەی بەهای لیرە بەهۆی كاریگەریی بڕیارەكەی بانكی ناوەندی توركیا دێت بە كەمكردنەوەی نرخی سوود، كە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلاری لەبازاڕەكانی ئەو وڵاتە لێكەوتەوە.

ماوەی دوو ساڵە بەهای لیرەی توركی بەردەوام لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەهاكەی لەدەستدەدات، بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناو داتەپینی ئابووری ئەو وڵاتەش، هێندەی دیكە كاریگەری نەرێنی لەسەر دراوی نیشتمانی توركیا هەبووە، بەپێی سەرچاوەكانی توركیا، لەماوەی ئەمساڵدا لیرە بەڕێژەی 18% بەهاكەی لەدەستداوە، بەو هۆیەشەوە لەمساڵدا ئاستی هەڵاوسان لەو وڵاتە بۆ 20% بەرزبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن