نرخی بەرمیلێك نەوت لە رەشنووسی بودجەی 2022ی عیراق بەچەند خەمڵێندراوە؟

عێراق

14/10/2021     ژمارەی بینراو 238


راچڵەكین-

راوێژكاری ئابووری سەرۆككۆماری عیراق رایگەیاند، رەشنووسی بودجەی 2022 تەواو بووەو تیایدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە 50 دۆلار خەمڵێندراوە.

مەزهەر محەمە ساڵح، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرایكرد، لەئێستادا چاوەڕێ دەكرێت حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت تا بخرێتە بەرسدت ئەنجوومەنی وەزیرانی و گفتوگۆی لەبارەوە بكربَت و دواتر ئاڕاستەی ئەنجوومەنین وێنەران بكرێت بۆ پەسەندكردنی.

وتیشی، پێشبینی دەكرێت ئەو هەنگاوانە ماوەیەك بخایەنێت تا ئەو كاتەی ئەنجوومەنی نوێنەران پێكدێت و لەوێشەوە متمانە بە كابینەی نوێی حكومەتی دەبەخشرێت.

مەزهەر وتیشی، وەزارەتی دارایی لەرەشنووسی بودجەدا نرخی بەرمیلێك نەوتی بە 50 دۆلار خەمڵاندووە و ئەو كورتهێنانەی لەبودجەدا روودەدات بە زیادەی نرخی نەوت پڕدەكرێتەوە.

راوێژكارەكەی سەرۆككۆماری عیراق ئەوەی روونكردەوە، حكومەتی داهاتوو بەرنامەی تایبەتی خۆی هەیە كە پێدەچێت لەگەڵ رەشنووسی بودجەدا بگونجێت یاخود نا، لەحاڵەتێكیشدا ئەگەر پەسەندكردنی رەشنووسەكە دواكەوت، ئەوا پشت بەیاسای ئیدارەی دارایی 1/12 دەبەسترێت و ئەو بودجەیەی ئێستا هەیە كاری پێدەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن