هێرشێك بە تیروكەوان ئەنجامدراو كوژراوو بریندار هەیە

جیهان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 295

راچڵەكین-

لە شارۆچكەی كۆنگسبێرگ-ی نەرویج، لە ئاكامی هێرشێكدا كە لە نزیك ماركێتێك بە تیروكەوان ئەنجامدرا، لانی كەم پێنج كەس گیانیان لەدەستدا، دوو كەسیش برینداربوون.

ئۆیڤیند ئاس، وتەبێژی پۆلیسی كۆنگسبێرگ، لە لێدوانێكیدا باسی لەوە كرد، لەو هێرشەدا كە پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە، یەكێك لە بریندارەكان ئەفسەرێكی پۆلیسی بازاڕی كوپ-ە كە هێرشەكە تێدا ئەنجامدراوە.

وتیشی:" رەوشی تەندروستیی هەردوو بریندارەكە جێگیرە."

ئاس باسی لەوەشكرد، تۆمەتبارەكە كاتژمێر ١٨:١٣ بە كاتی ناوخۆ هێرشەكەی ئەنجامداوە و، پاش نیو كاتژمێر و لە ١٨:٤٧دا دەستگیركراوەو رایگەیاند: ''هێشتا زووە دیاری بكەین كە رووداوەكە هێرشی تیرۆریستییە، لێپرسینەوە لە تۆمەتبارەكە بەردەوامە''.

سەرۆكوەزیرانی نەرویج، ئێرنا سۆلبێرگ ئاماژەی بەوەكرد، كاتەكانی ئێوارە رووداوێكی تۆقێنەر روویداوە، هاوكات سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان كردو هیوای چاكبوونەوەی بەپەلەی بۆ برینداران خواست.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن