شێخ نەهرۆ كەسنەزانی دەربارەی هەڵبژاردنەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە

کوردستان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 206

 راچڵەكین-

سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان رایگەیاند، چەند تێبینیەكی لەسەر هەڵبژاردنەكانی عیراق تۆماركردوە.

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، پەیامێكی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوكردەوەو رایگەیاند:"رێژەی زۆری بەشداری نەكردنی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا، دەیخاتە ژێر مەترسی لەدەستدانی شەرعیەت و ناڕەزایی دەربڕین لەئاستی هەڵبژاردنەكان و رازی نەبون بە ئەنجامەكانی، ئەوەش وادەكات رەنگە هەندێك كەس دانی پێادا نەنێن، ئەمەش دەمانخاتە بەردەم ئەو مەترسییانەی دواتر دێنە پێشەوە.

دەشڵێت:" دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان خوانەخواستە رەنگە ببێتە مایەی هەڕشە و ناڕەزایی و پشێویی و توندوتیژی و شەڕو و كوشتار، بەمجۆرەش دەگەڕێینەوە گۆشەی وێرانكاری و لەناوچوون و جیابونەوە." 

هاوكات داوای لە زانایان و بیرمەندانی گەلی عیراق كرد هەوڵی نەهیشتنی كەوتنەوەی ئاگری فیتنە بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن