ئەفغانستان.. تەقینەوەیەك لە مزگەوتێكی شیعەكان دەیان قوربانی لێكەوتەوە

جیهان

15/10/2021     ژمارەی بینراو 177

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین -

ئەمڕۆ 15-10-2021، لەكاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە مزگەوتێكی شیعەكانی ئەفغانستان لەویلایەتی قەندەرهاری باشووری ئەو وڵاتە، تەقینەوەیەك روویداو بەهۆیەوە زیاتر لە 80 كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی ئەفغانستان، تەقینەوەكە لەكاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی روویداوە، تائێستاش بەگوێرەی ئامارە تەندروستییەكان، 32 كەس گیانیان لەدەستداوەو 53 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لەدوای رووداوەكە هێزەكانی ئەفغانستان گەیشتنە شوێنەكەو تیمەكانی تەندروستیش سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەكان و گواستنەوەی بریندارەكانن.

ئەم تەقینەوەیە بە دووەم تەقینەوەی هاوشێوە لە ئەفغانستان دادەنرێت لەوەتەی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەو وڵاتەدا گرتووە، هەینی رابردووش تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە مزگەوتێكی شیعەكان لە ناوچەی سەید ئاباد لە ویلایەتی قەندوز روویداوەو بەهۆیەوە زیاتر لە 200 كوژراوو برینداری لێكەوتەوەو رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوەكەی گرتەئەستۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن