خواردنی زەردێنەی هێلکە دەبێتە هۆی دواکەوتنی قسەی منداڵ و لاڵ بوونی؟

تەندروستی

19/10/2021     ژمارەی بینراو 1226

خواردنی زەردێنەی هێلکە دەبێتە هۆی دواکەوتنی قسەی منداڵ و لاڵ بوونی؟

ڕاچڵه‌كین-

له‌ كۆنه‌وه‌ وتراوه‌ ئه‌گه‌ر زه‌ردێنه‌ی‌ هێلكه‌ بدرێت به‌منداڵ ئه‌وه‌ له‌ قسه‌كردن دواده‌كه‌وێت و لاڵ ده‌بێت، دکتۆر ئـاكۆ پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕاستی و دروستی ئه‌م وته‌یه‌ له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر ڕوون ده‌كاتةوه‌.

دكتۆر ئاكۆ ده‌ڵێت" هیچ پەیوەندێک نییە لە نێوان زەردێنەی هێلکە و دواکەوتنی قسەی منداڵ و لاڵ بوونی منداڵ.

زەردێنەی هێلکە خواردنێکی سوود بەخشە بۆ منداڵ بڕێکی باشی ڤیتامیناتی تێدایە(ڤیتامین A,D,K,E,B12,B9) , هەروەها پرۆتین و ئاسن و ئۆمیگا ٣ تێدایە ."

ئۆمێگا ٣ زۆر گرنگە بۆ گەشەی مێشک بۆیە بە پێچەوانەوە زەردێنەی هێلکە بۆ قسەی منداڵ زۆر بەسـوودە.

تێبینی: زەردێنەی هێلکە ئەتوانرێ لە ۷-۸ مانگی یەوە بدرێ بە منداڵ بەڵام سپێنەی هێلکە دەبێ لە دووای تەمەنی یەک ساڵەوە بدرێ بە منداڵ چونکە ئەگەری هەیە حەساسیەت دروست بکات.

لە سەرەتادا دەبێت بە بڕێکی کەم دەست پێی بکەیت گەر هەستاری(حەساسیە) نەبوو بۆ جارێکیتر دەتوانی بڕەکەی زیاد بکەیت بەڵام گەر حساسیەی پێی هەبوو دەبێت ئیتر نەیخوات. 

بە هیچ جۆرێک نابێت هێلکە بە کاڵی یان بە دۆڵەمێ بدرێت بە منداڵ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن