خۆراكێك په‌ستانی خوێن و كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت و توانای سێكسی پیاوان زیاد ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
به‌رزی په‌ستانی خوێن پێی ده‌وترێت" بكوژی بێده‌نگ" چونكه نیشانه‌كانی بێده‌نگن و مرۆڤ زوو هه‌ستی پێ ناكات و ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك.
به‌ڵام گۆڕینی سیستمی خۆراكی و سروشتی ژیان هاوكار ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه.
بسته یه‌كێكه له‌و چه‌ره‌سه به‌تامانه‌ی زۆرینه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پرۆتینه و كالۆرییه‌كی كه‌می تیادایه، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی كه خواردنی ئه‌م جۆره چه‌ره‌سه یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات.
ئه‌م جۆره چه‌ره‌سه بڕێكی زۆر L-arginine تیادایه كه جۆرێك له ترشی چه‌ورییه و ده‌گۆڕێت بۆ ئۆكسیدی نیتریك له‌دوای خواردنی و ملوله‌كانی خوێن فراوان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه هاتوچۆی خوێن ئاسانتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات بسته توانای سێكسی پیاوان باشتر بكات و چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی بكات.