شەقیقە چییە؟

تەندروستی

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 60

راچڵەکین-

د. عەبدوڵڵا فەقێ یەزدین، ڕاوێژكاری نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار و دڕكەپەتك باس لە شەقیقە و هۆکاری دروستبوونی دەکات و دەڵێت:"جۆرێکی سەر ئێشەی باوە لە کۆمەڵگادا، زیاتر لە %١٣ خەڵك لە ئەمریکا توشی ئەم ئەم سەر ئێشەیە دەبن".
- هۆی درووستبوونی چییە؟
چەندین بیردۆز هەیە بۆ ڕوونکردنەوە درووستبوونی شەقیقە، لە هەموویان بەهێزتر، هۆکاری بۆماوەیی یە (وراثي).
-فاکتەرەکانی درووستبوونی شەقیقە:
١. ناڕێکی لە کەمی یان زۆری خەو .
٢. برسی بوون یان دواکەوتنی ژەمەکان .
٣. فشاری دەروونی .
٤. بەرزی و نزمی هۆڕمۆنەکانی لەشی ( دوو گیانی ، کاتی سووڕی مانگانە ).
٥. هەندێک دەرمان (بۆ نمونە بۆ چارەسەری بەستانی خوێن).
٦. جگەرەکێشان.
٧. خواردنەوەی مەی سۆر.
٨. ڕووناکی بەهێز.
٩. هەندێك بۆنی بەهێز (بەنزین ، فاس).
١٠. بوونی زەبری سەر.
١١. گۆڕانی ئاو و هەوا.
١٢. خواردنی ساردی زۆر (ئایس کرێم).
١٣. سەفەرکردن (نەخۆشی جووڵەی سەفەر).
١٤. هەندێک خواردن و خواردنەوە ( چای ، قاوە ، پەنیر ، ماست ، گۆشتی سوور ، قوتوبەندەکان..).
نیشانەکانی شەقیقە:
١. یەك لا یان هەردوو لا سەرئێشە.
٢. هێڵنج هاتنەوە یان ڕشانەوە.
٣. بێزاربوون بە دەنگ و ڕووناکی کاتی سەر ئێشە.
٤.زیادبوونی سەر ئێشە بە ماندووبو١. خۆپاراستن لە فاکتەرەکانی سەرەوە.
٢. گۆڕینی شێوازی ژیان (ڕێک نووستن ، وەرزشی مامناوەند ، خواردنی ژەمەکانی لەکاتی خۆیدا ، دوورکەوتنەوە لە حەپی دژە دووگیانی ، جگەرەکێشان ، مەی سۆر ، یان هەر خواردنێك سەر ئێشەی پێ بگریت.
٣. دوورکەوتنە لە دڵەڕاوکێ.
٤. لە کاتی سەر ئێشە شێلانی ماسولکەکانی مل و شان و پشت ، وە شتێکی سارد لە سەر نیوچاوانی دابنێت بۆ (٥) خولەك.
٥. ئەگەر سەر ئێشەکە زوو دووبارە بووەوە یان زۆر درێژەی کێشا ، ئەوا دەبێت لە لایەن پزیشک دەرمانی (وقائي) وەربگرێت بۆ چەند مانگێك (٨ مانگ).
٦. دەرمانی دژەژان بۆ کاتی پێویست ، دەبێت لەسەرەتای سەر ئێشە وەربگیرێت.


 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن