جۆ بایدن بێهۆش دەكرێت و دەسەڵاتەكانی رادەستی جێگرەكەی دەكات

جیهان

19/11/2021     ژمارەی بینراو 826


راچڵەكین-

كۆشكی سپی راگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی پشكنینێكی پزیشكی بۆ جۆ بایدن-ی سەرۆكی ئەمریكا، بۆ ماوەیەك دەسەڵاتەكانی رادەستی كامالا هاریس-ی جێگری دەكات.

 بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی بێت، ئەمڕۆ هەیینی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا پشكنینی قۆڵۆنی بۆ دەكرێت و بەهۆی ئەوەی پشكنینەكە پێویستی بەوەیە بێهۆش بكرێت، بۆ ماوەیەكی كورت دەسەڵاتەكانی رادەستی كامالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەكات. 

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەچەند كاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی پشكنینەكانی بایدن دەردەكەون لەكاتێكدا سبەینێ شەممە پێدەنێتە تەمەنی 80 ساڵی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن