بایدن دەسەڵاتی گرتەوە دەست

جیهان

19/11/2021     ژمارەی بینراو 266

راچڵەكین-

جۆ بایدن-ی سەرۆكی ئەمریكا دوای رادەستكردنی دەسەڵاتەكانی بە كامالا هاریس،ی جێگری، جارێكی تر دەسەلاتەكانی وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە لەئەستۆ گرتەوە.

كۆشكی سپی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئەنجامدانی پكشنینی قۆڵۆن بۆ جۆ بایدن و بێهۆشكردنی، نزیكەی كاتژمێرێك و 25 خولەك كامالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەسەڵاتەكانی جۆ بایدنی وەرگرتووە و دواتر پێی داوەتەوە. بەوەش كامالا هاریس بووە یەكەم ئافرەت كە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ئەمریكای هەبێت.

بایدن لە نەخۆشخانەی وۆڵتەر ریدی سەربازی پشكنینەكەی بۆ كرا. وتەبێژی كۆشكی سپی وتیشی، دوای پشكنینەكە، پوختەی ئەنجامەكانی تەندروستیی بایدن بڵاودەكەنەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن