تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

عێراق

22/11/2021     ژمارەی بینراو 206

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، 21 كەسی دیكە بەهۆی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی رێژەی چاكبووانیش بۆ 98% بەرزبووەوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 829 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا هەزارو 281 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 21 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆربەیان لە شارەكانی هەرێمی كوردستانن.

ئامارەكە ئاشكرایكردووە كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 75 هەزارو 248 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی كە چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە دوو ملیۆن و 34 هەزارو 296 كەس، كە دەكاتە رێژەی 98%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە بۆ 23 هەزارو 686 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن