ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە عیراق روو لە بەرزبوونەوە دەكات

عێراق

01/12/2021     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین –

سەرلەنوێ ئامارەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لەعیراق روو لە بەرزبوونەوە دەكاتەوەو وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 24 تووشبووی دیكەی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 889 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا هەزارو 203 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 24 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 82 هەزارو 61 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی كە چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە دوو ملیۆن و 46 هەزارو 224 كەس، كە دەكاتە رێژەی 98.3%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە بۆ 23 هەزارو 844 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن