گرنگترین سوودەکانی گۆشتی قەل

تەندروستی

02/12/2021     ژمارەی بینراو 1245

راچڵەکین-

-سوودەکانی گۆشتی قەل
١ -سەرچاوەیەکی زۆر باشی پڕۆتینە کە گرنگە بۆ پێکهێنان و چاکردنەوەی  ماسولکەکان وجومگە و کڕڕاگە و ئێسقان و پێست و خوێن و شانەکانی تری جەستە.
٢ - خۆپاراستن و چارەسەری کەمخوێنی و کەمی ماددەی بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە ماددەی ئاسن و ڤیتامین ( B 12 ) و  زینک و پڕۆتین.
٣ - بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە. 
٤- یارمەتی کەم کردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی میزەڵدان، مەمک، سیەکان، گەددە بە هۆی بوونی کانزای سلنێومەوە . 
٥ - چونکە ( glycemic index ) کەمە، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە  یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی  نەخۆشی شەکرە ئەددات. 
٦ - یارمەتی بەرزکردنەوەی کولیستڕۆڵی باش و دابەزاندنی کولیستڕۆڵی خراپ و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ ئەدات. 
٧ - بەهێزکردنی توانای تەرکیز و یادەوەری و یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە نەخۆشیەکانی ئەلزەهایمەر و بیرچوونەوە و پاراستنی تەندروستی مێشک و دەمار. 
٨ - یارمەتی  زوو نووستن ئەدات بە هۆی بوونی ماددەی تریبتۆفانەوە .

٩- سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ماددەی کۆلین، ئاسن، مەگنسێوم، پۆتاسێوم، سلنێوم، زینک، ڤیتامین ( B12 . B 6 . B3 )، سودێوم.

- تێبینی: زۆربەی ئەم سوودانەی گۆشتی قەل کاتێ بەردەست ئەبێت کە پێستەکەی نەخورێت و باشتر  ئەوەیە پێش لێنانی لێ بکرێتەوە.

- زیانەکانی  گۆشتی قەل:
بە شێوەی گشتی گۆشتی قەل ئەگەر بە بڕی کەم بخورێت زیانی نیە بە مەرجێک بە هۆرمۆنات و عەلەفی ڕێگەپێدراو و بە سروشتی بەخێو کرا بێت و هەروەها  لە کاتی لێنانی بڕی زۆر خوێی تێ نەکرێت و پێستەکەی نەخورێت، بەڵام ئەم زیانانەی هەیە: 

١- بەرزکردنەوەی ڕێژەی ماددەی یورێک ئەسید  بۆیە ئەو کەسانەی نەخۆشی دەردەشاهانەیان هەیە یا یوریک ئەسیدیان بەرزە نابێت بیخۆن یا زۆر زۆر کەمی لێ بخۆن. 
٢ - ئەوانەی گورچیلەیان وەستاوە و غەسلیان بۆ ئەکرێت یا گورچیلەیان زۆر سستە  پێویستە  بڕێکی زۆر کەمی لێ بخۆن. 
٣ - بە هۆی بوونی ماددەی سودێوم ، ئەو کەسانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە ،پێویستە کەمی لێ بخۆن و تەنها سینگەکەی بێ پێستەکەی بخۆن باشترە.
٤ - ئەو کەسانەی قەڵەون و کێشیان زۆرە پێویستە بڕێکی کەمی لێ بخۆن، تەنها لە کاتی هەندێک ڕێجیم نەبێت، لە ڕێجیمی کیتۆ و لۆکارب نەبێت پێستەکەی ڕێگەپێدراوە، لە ڕێجیمی پڕۆتین و هاشێوەکانی بێ پێستەکەی بخورێت. 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن