موقتەدا سەدر بڕیاری كۆتایی لەبارەی حكومەتی داهاتووی عیراق دەدات

عێراق

02/12/2021     ژمارەی بینراو 230

راچڵەكین –

رابەری رەوتی سەدر لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكانی شیعەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراق رادەگەیەنێت و دەشڵێت: نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی، حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی.

ئەمڕۆ 2-12-2021، موقتەدا سەدر، پەیامێكی لەبارەی شێوەی حكومەتی داهاتووی عیراق بڵاوكردەوەو لە پەیامەكەیدا نوسیویەتی: نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی، بەڵكو حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی دەبێت.

ئەم پەیامەی رابەری رەوتی سەدر، لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەی دێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، كە لەچەندین لایەنی دیاری شیعە پێكهاتووەو ئەمڕۆ لەماڵی هادی عامری سەرۆكی رەوتی فەتح كۆبوونەوە.

موقتەدا سەدر كە رەوتەكەی لە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توانی 73 كورسی بەدەستبهێنێت و ببێتە گەورەترین لایەنی ناو پەرلەمان، بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن جەختی لەوە كردەوە كە چیتر ناگەڕێنەوە بۆ حكومەتی موحاسەسەی حزبی و تایفی، بەڵكو ئەمجارە حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی پێكدەهێنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن