سێ تۆمەتبار بە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

کوردستان

02/12/2021     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین –

لە قەزای سۆران، سێ كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران و زیاتر لە 17 كیلۆ ماددەی هۆشبەریش دەستیان بەسەردا گیرا.

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 2-12-2021، لە ناو شارۆچكەی سۆران دەستبەسەر 17 كیلۆ و 400 گرام ماددەی هۆشبەردا گیراوەو بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەو قەزایەش، توانرا سێ تۆمەتبار بەناوەكانی (ح.ع.ب)، (ج.م) و (هـ.م) دەستگیربكرێن.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، لەجۆری كریستاڵ بووەو هەرسێ تۆمەتبارەكەش رەوانەی دادگا كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن