بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای سلێمانی روویدا

کوردستان

02/12/2021     ژمارەی بینراو 206

راچڵەكین –

ئەمشەو بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.4 پلە، سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوەو تائێستاش زیانەكان ئاشكرا نەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، كاتژمێر 9:6 خولەكی ئەمشەو، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.4 پلە بەپێوەری رێختەر، بەدووری 12 كم لە قەزای چەمچەماڵ و 52 كم لەشاری سلێمانی روویدا.

كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر بووەو تائێستاش زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن