راچڵەكین-
تێچووی ئۆڵۆمپیادی 2020 ی تۆكیۆ بە 1.45 ترلیۆن یەنی ژاپۆنی (12.8 ملیار دۆلار) دەخەمڵێندرێت.
ئاژانسی كیۆدۆی ژاپۆنی ھەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە رێكخەرانی ئۆڵۆمپیادەكە وەرگیراون، پێشبینی دەكرێت تێچووی ئۆڵۆمپیادەكە 1.45 ترلیۆن یەن بێت.
ئەم گوژمەیەش بەھۆی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا و بەڕێوەچوونی یارییەكان بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر، 191 ملیار یەنی لێ كەم كراوەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی ساڵی 2019 چاوەڕوان دەكرا ئۆڵۆمپیاد، 1.35 ترلیۆن یەن و بەگوێرەی پێشبینییەكانی 2020، چاوەڕوان دەكرا 1.64 ترلیۆن یەن-یان تێبچێت.