راچڵەكین-
تووشبوونی ھەردوو یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ئیسكۆ و داڤید ئالابا، بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ راگەیەندرا.
یانەی ریال مەدرید كە ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لەنێو یاریزانەكانیدا لە ماوەكانی رابردوو رووی لە ھەڵكشان كردووە، ئیسكۆ و ئالاباش كە ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پۆزەتیڤ دەرچوو بۆی زیادكرا.
یانە شاھانەكە، پێشتر تووشبوونی ھەریەك لە لوكا مۆدریچ، مارسیلۆ، ماركۆ ئەسینسۆ، رۆدریگۆ گوس، ئاندرێ لونین و یاریدەدەری راھێنەر داڤید ئەنجلۆتیی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندبوو.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت بڕیارە كاتژمێر 23:00ی ئەمشەو یانەی شاهانەی ئیسپانی لەگەڕی 19ی خولی لالیگا رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیك بیلباو بێتەوە كە یاریەكی ئاسان نییە بۆ كوڕانی ئەنچیلۆتی.