ئەگەر زەخت کۆنتڕۆڵ نەکرێت چی ڕووئەدات؟

تەندروستی

26/12/2021     ژمارەی بینراو 769

راچڵەکین-

بەرزەفشاری خوێن (زەخت) نەخۆشیەکی درێژخایەنە، زۆربەی کات هیچ نیشانە و ناڕەحەتیەک دروست ناکات کە نەخۆش هەستی پێبکات. هەندێ کەس ئەڵێن خۆ من هیچ ناڕەحەت نیم کە زەختەکەم بەرز ئەبێتەوە ئیتر چ پێویست ئەکات عیلاج بەکاربێنم؟!

بەڕێزان بەرزەفشاری خوێن ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت  کێشەی تەندروستی زۆر دروست ئەکات تەنانەت ئەگەر هیچ ناڕەحەتیەکیش دروست نەکات، هەتا زەختەکە زیاتر بەرزبێت و بۆ ماوەیەکی درێژتر وابێت، کاریگەری خراپتری هەیە، لە کاریگەریە خراپەکانی زەخت:

-زەختی بەرز ئەبێتە هۆی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و زەبحە و سستی دڵ و فراوابونی شاخوێنبەر و تێکچوونی کارەبایی دڵ.

-بەرزەفشاری خوێن دەبێتە هۆی گیرانی خوێنبەرەکانی قاچ و برین و گانگرین ی قاچ و لاوازی سێکسی.

-فرێدانی پڕۆتین لە گورچیلەوە و گیرانی خوێنبەرەکان و لەکارکەوتنی گورچیلەی درێژخایەن بەشێکی زۆری پەیوەندی بە زەختەوە هەیە.

-ئەگەر زەخت کۆنتڕۆڵ نەکرێ دوورنیە ببێتە هۆی سەریەشە و سەرگێژخواردن و گەشکە و لەبیرچوونەوە و جەڵتەی مێشک

-بەرزبونەوەی زەخت دەبێتە هۆی تەسک بوونەوە و گیرانی خوێنبەرەکانی تۆڕەی چاو لاوازی بینین و کوێربوون.

د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن