بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیای هەژاند

جیهان

05/01/2022     ژمارەی بینراو 483

راچڵەكین –

بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەناراوەكانی پارێزگای ئانتاڵیای لە باشووری توركیا هەژاندو ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆری لای دانیشتوانی ناوچەكە دروستكرد.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، كاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ 5-1-2022، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.3 پلە بەپێوەری رێختەر، كەناراوەكانی پارێزگای ئانتاڵیای لەسەر دەریای ناوەڕاست هەژاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا (AFAD) بڵاوكراوەتەوە، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 39.52 كیلۆمەتر لە سەرڕووی دەریاوە روویداوە.

سەبارەت بە زیانەكانی بوومەلەرزەكەش، بەرپرسێكی ئیداریی ناوچەكە رایگەیاندووە، تیمەكانی بەرگری شارستانی بەدواداچوون دەكەن، تائێستاش هیچ دۆخێكی نەرێنییمان پێنەگەیشتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن