ڤیدیۆ.. چۆپی فەتاح رێگە بڵاودەکاتەوە

هەمەڕەنگ

10/01/2022     ژمارەی بینراو 840

راچلەکین-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح نوێترین ڤیدیۆی کلیپی خۆی بەناوی "رێگە"  بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەند چۆپی فەتاح، لە هەژماری ئینستاگرامەکەیەوە ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی کردووە و بە ناوی رێگە و دەڵێت:" 11ی کانوونی دووەم واتا سبەینێ لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاویدەکاتەوە.

دەشڵێت، زیاد ئەسعەدی هونەرمەند ئاواز و هۆنراوەی بۆ داناوە و ئەمیر جەباریان کارە موزیکەکانی بۆ کردووە، بڕیار فەتاحیش کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن