لەپرسەی مێردەكەیدا ماددەی هۆشبەر دەفرۆشێت

هەمەڕەنگ

11/01/2022     ژمارەی بینراو 1647

راچڵەكین-

رەنگە ئەو مانشێتەت پێ سەیر بێت كە چۆن دەكرێت، ژنێك لەپرسەی مێردەكەی دابنیشێت و لەجیاتینیگەران بوون بۆ كۆچی ئەو كەسەی بەشێك لەتەمەنی لەگەڵدا بردووەتەسەر، تلیاك بفرۆشێت. بەڵام ئەوەی باسی دەكەین راستەو لە وڵاتی میسر روویداوە.

میدیاكانی میسر بڵاویانكردووەتەوە، پۆلیسی ئەو وڵاتە ژنێكی بازرگانیان بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووەتەوە كە پێشتر سزای زیندانی هەتایی دراوە بەڵام هەڵاتووە.

بەگوێرەی ئەو میدیایانە بێت، ئەو ژنە كە دوای هەڵاتنی خۆی لەهێزە ئەمنییەكان شاردووەتەوە، بەڵام بۆ بەشداریكردن لەپرسەی هاوسەرەكەی لە ئەسكەندەریەوە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەكەیان لە كفر زیات، دوای تەواوبوونی مەراسیمی ناشتنی هاوسەرەكەیی و لەكاتی پێشوازیكردن لەو كەسانەی سەردانیان كردووە بۆ پرسەو سەرەخۆشی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.

وەك پۆلیسی میسر بڵاویكردووەتەوە، ئەو ژنە بازرگانەی ماددەی هۆشبەر لەكاتی دەستگیركردنیداو لەناو جانتاكەیدا ماددەی هێرۆیین و دوو مۆبایلی پێ گیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن