ژەهراوی بوون بە دەرمان کەی روودەدات؟

تەندروستی

12/01/2022     ژمارەی بینراو 841

راچڵەکین-

پزیشکێکی دەرمانساز بەس لە ژەهراوی بوون بە دەرمان دەکات و دەڵێت،  بریتییە لە ڕادەی زیان گەیشتن بە ئەندامێک یاخود چەند ئەندامێکی لەش لە بڕێکی دیاریکراوی دەرماندا .

سایە جەلال، پزیشکی دەرمانساز باس لەوە دەکات و دەڵێت، ڕەنگە کاریگەی ژەهراوی بوون کورت خایەن بێت و ببێتە هۆی هەندێك نەخۆشی کە دوای نەخۆشەکە چاك دەبێتەوە ، وەك دروست بوونی پەڵەی پێست یان نەخۆش کەوتنی ئەندامێك وەك گەدە و گورچیلە و جگەر. لەوانەشە کاریگەری درێژ خایەنی هەبێت وەك زیان گەیاندن بە مێشك وە هەندێك جاریش لە هۆشخۆچوونی درێژ خایەن و مردنی لێ دەکەوێتەوە . 

بە شێوەیەکی گشتی ژەهراوی بوون کاتێ ڕوودەدات کە بڕی دەرمان لە لەشدا لە سەروو بڕی پێویست بۆ چارەسەر کردن بێت ، جا ئەم بڕە بە یەك جار یاخود بە چەند جارێك لە وەرگرتنی دەرمان ڕوو بدات.

ئەم زیادبوونەش لە بڕی دەرمان بە چەند شێوازێك ڕوودەدات، لەوانەش: 

ـ وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە ژەمە دەرمان لە لایەن کەسەکەوە ، جا بە مەبەست بێت یاخود بە هەڵە.

ـ لە کار کەوتنی ئەو ئەندامانەی کە بەرپرسن لە دەرکردنی پاشماوەی دەرمان بۆ دەرەوەی لەش، وەك جگەر و گورچیلەکان.

ـ کارلێك لە نێوان دەرمان ، هەندێك دەرمان بڕی دەرمانی تر زیاد دەکات لە لەشدا بە کەمکردنەوەی مێتابۆلیسم. 

بەڵام ئەو بڕە دەرمانەی کە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، ئەویش بە هۆی جیاوازی: 

ـ تەمەن .
ـ کێش .
ـ ڕەگەز .
ـ هۆکاری بۆماوەیی . 
ـ گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان . 
ـ نەخۆشییە درێژ خایەنەکان . 
ـ کاریگەری ژینگە و خواردن .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن