راچڵەکین-
کۆمپانیایەک لە هەولێر بە ناوی دۆزینەوەی هەلی کار ٨ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان دەبات و دیار نامێنێت.
شەوی رابردوو هەشت ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەر لە گەڕەکی وەزیرانی شاری هەولێر لە لایەن کۆمپانیایەکەوە بە ناوی دۆزینەوەی هەلی کار بردران کە بە مووچەی هەزار و 800 دۆلار کاریان بۆ دەدۆزێتەوە.
هاووڵاتییەک کە ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە دەڵێت، گرێبەستمان کردووە و بڕیار بووە دوای ئەوەی (GPS)- یان لە ئۆتۆمبێلەکە بەست دەمانخەنە سەر کار بە مووچەی هەزار و 800 دۆلار، بەڵام ئێستا ئۆتۆمبێلەکان و کۆمپانیاکەس دیار نەماون و کەس نازانێت لەکوێن و چییان بەسەر هاتووە.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی:" ئێمە سکاڵامان لەسەر ئەو کۆمپانیایە تۆمارکردووە. ترسمان هەیە ئەگەر زوو لایەنی پەیوەندیدار چارەسەری کێشەکەمان نەکات ئۆتۆمبێلەکان ببنە دەرەوە یان لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بیانفرۆشن".