راچڵەکین-
هیمۆفیلیا نەخۆشیەکی خوێنبەربوونی بۆماوەییە و ساڵانە لە هەر پێنج میلۆن کەس ٥ کەس توشی هیمۆفیلیا دەبێت.
هیمۆفیلیا چەند جۆرێکی هەیە یەکیان هیمۆفیلیا (A )
ئەوانی تریان دەگمەنترن هیمۆفیلیا جۆری ( B , C)و هی تر.
هۆکارەکانی هیمۆفیلیا چین؟
هیمۆفیلیا بەهۆی ناتەواوی لە هۆکاری خوێن مەیاندنەوەیە.
پێیان ئەوترێت (Clotting factors ) کە پرۆتینن لە خوێنداو لە جۆری هیمۆفیلیا ی (A )فاکتەری خوێن مەیاندنی(هەشتەم VIII) وە لە جۆری هیمۆفیلیا (B ) دا فاکتەری خوێن مەیاندنی (نۆیەم IX ) زۆرکەمن یان بەشێوەی ئاسایی کارناکەن لەخوێندا، بۆیە خوێن بەشێوەیەکی ئاسایی نامەیەت لەکاتی خوێنبەربوندا..
نەخۆشیەکە بەستراوە بە کرۆمۆسۆمی X واتا چی دکتۆر؟
لە کوڕدا کرۆمۆسۆمی X یەک دانە هەیە کە (واتا توشی هیمۆفیلیا دەبێت). لە ڕەگەزی مێ دوو کرۆمۆسۆمی– X هەیە کە گۆڕانی بۆماوە لە دانەیەکیاندا نابێتە هۆی نەخۆشی هیمۆفیلیا بەڵام هەڵگری نەخؤشیەکە دەبێت.
ئەگەر دایکێک هەڵگری نەخۆشیەکەبێت و منداڵێکی کوڕی ببێت، ئەوا ٥٠٪ ئەگەرهەیە توشی جینی هیمۆفیلیا ببێت کە لە سەر (کرۆمۆسۆمی – X ) دایە و توشی نەخؤشی هیمۆفیلیا بێت. ئەگەر پیاوەکە توشی نەخؤشی هیمۆفیلیا بوبێت ئەوا کوڕەکانی توشی هیمۆفیلیا نابن.
نیشانەکانی چین؟
توندی خوێن بەربوونەکە و نیشانەکانی دەوەستێتە سەر
ئاستی کەمی فاکتەرەکە.
زۆر جارئەکرێت هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆی نەبێت تەنها لە کاتی بەرکەوتنی زەبر Trauma تووشی نەزیفی ببێت و لە حاڵەتی توندا
دەکرێت لە خۆوە تووشی خوێن بەربوون Sp..Bleeding ببێت
جا لە لووت دا بێت یاخود هەناو یان جومگە یا لەژێر پێست دا..
نووسینی.:دکتۆر رێباز ئەحمەد باڵەک
پ. شارەزا لە تەندروستی و نەخۆشییەکانی منداڵان و ساوایان