پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی كوژرانی هاووڵاتییەك دەدات

کوردستان

14/01/2022     ژمارەی بینراو 1411

راچڵەكین –

لەناحیەی عەنكاوەی سەر بە شاری هەولێر، هاووڵاتییەك كوژراو پۆلیسی شارەكەش رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردووەو رێكاری یاسایی بەرامبەر بكوژەكەش دەگیرێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەمشەو لە ناحیەی عەنكاوە، حاڵەتێكی كوشتن ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و دەركەوت كەوا كەسێك بەناوی (ناسراو سوارە عوسمان) كوژراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووەو رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەری تاوانەكەش دەگیرێتەبەرو دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەنەڕوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن