وادەی گەیشتنی 200 ملیارەكەی بەغدا ئاشكراكرا

کوردستان

15/01/2022     ژمارەی بینراو 789


راچڵەكین-

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی رەوانەكردنی 200 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكراكرد.

فارس عیسا، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەغدا 200 ملیارەكەی پێشتر بڕیاری لێدرابوو، رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی 25ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام تائێستا و سەرباری تێپەڕبوونی 20 رۆژ هێشتا بەشێكی زۆری فەرمانگەكان مووچەیان وەرنەگرتووە لەكاتێكدا وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ نزیكبووتەوەو تەنها 10 رۆژی ماوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن