تەندروستی چەمچەماڵ: ٢٩ حاڵەتی شکاوی دەست و قاچ بەهۆی کەوتن و خلیسکانەوە هەبووە

کوردستان

21/01/2022     ژمارەی بینراو 838

راچڵەکین-

تەندروستی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردودا لەکاتی هاتنی شەپۆلی بەفر و سەرما لەچەمچەماڵ (٢٩) حاڵەتی شکاوی دەست و قاچ بەهۆی کەوتن و خلیسکان لەسەر شەختە و بەفر گەیەنراوەتە سەنتەرەکە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ئامارێکی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردودا لەکاتی هاتنی شەپۆلی بەفر و سەرما لەچەمچەماڵ (٢٩) حاڵەتی شکاوی دەست و قاچ بەهۆی کەوتن و خلیسکان لەسەر شەختە و بەفر گەیەنراوەتە سەنتەرەکە و  لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییەوە چارەسەری تەواوەتیان بۆ کراوە.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما و بەفرین بارین شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووتەوە و بەهۆیەوە لە چەند شوێنێک ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروست بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن