ته‌نگانه
ڕاچڵه‌كبن-
ته‌نگانه به‌وه ده‌گوترێت كاتێك وا هه‌ست ده‌كه‌یت نا‌توانیت ڕووبه‌ڕووی شتێك ببیته‌وه و ده‌سته‌وه‌ستان ده‌مێنی له تێپه‌ڕاندنی به‌سه‌رهاتێك، یان ده‌بێته مه‌ترسی له سه‌ر لایه‌نی فیزیایی یان ده‌روونیت، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ڕەمەزان خدر ڕاهێنراوی بۆردی كوردستانی له به‌شی پزیشكی خێزان ڕێنمایی هه‌موان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌نگانه بكه‌ن.
چ هۆكارێك ده‌بێته ته‌نگانه؟
هه‌موو به‌سه‌رهاتێك ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته ته‌نگانه، وه‌ك (منداڵبوون، خانه‌نشین بوون، ڕووداوی هاتووچۆ، بومه‌له‌رزه، جه‌لده‌ی دڵ، شێرپه‌نجه، كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی...تاد
چۆن بزانم كه‌وتوومه‌ته ناو حاله‌تی ته‌نگانه؟
ڕه‌نگه تووشی دله‌ڕاوكێ و تۆقان بێی، هه‌ندێك كه‌س نیشانه‌ی وه‌ك سه‌رئێشه و تێكچوونی گه‌ده‌ی هه‌یه. هه‌ست كردن به شه‌كه‌تی و ماندوویی . له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست مامه‌ڵه بكه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كانت، وه‌ك ئینكاركردنی بوونی كێشه، دروست كردنی بیرۆكه‌ی خراپ به‌رامبه‌ر خۆت، دووركه‌وتنه‌وه له كۆمه‌لگا، خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمان.
چی بكه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ستم كرد له ده‌ست ده‌رچووم؟
زۆر گرنگه خۆت و ده‌وروبه‌رت به سه‌لامه‌تی بپارێزی. ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد مه‌ترسی زیان پێگه‌یشتنت هه‌یه، بڕۆ بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت. ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد خۆت ئازار ده‌ده‌ی یان خۆت ده‌كوژی، یان كه‌سانی تر، داوای هاوكاری بكه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست. په‌یوه‌ندی به تیمی فریاگوزاری بكه، یان سه‌ردانی نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بكه.
چۆن ڕه‌فتار بكه‌م له‌گه‌ڵ حاله‌تی ته‌نگانه؟
به هێمنی بمێنه‌وه، هه‌ناسه‌ی قوول هه‌لمژه و ماسولكه‌كان خاوبكه‌وه. ئه‌وه قه‌له‌قیت كه‌م ده‌كاته‌وه و هاوكاریت ده‌كات باشتر بیربكه‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌توانی به‌هێمنی بێمنیه‌وه ئه‌وا كێشه‌كه له‌گه‌ل پزیشكی خۆت باس بكه. ڕه‌نگه پێویستیت به ده‌رمان بێت تا هاوكاربێت. هه‌رگیز ئه‌لكهول و ده‌رمانی هۆشبه‌ر به‌كار نه‌هێنی چونكه وات لێده‌كات دووربكه‌ویته‌وه له مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل ئه‌سلی كێشه‌كه.
داوای هاوكاری بكه له هاوڕێ یان كه‌سێكی خێزانه‌كه‌ت. ده‌توانی وه‌رزش و به‌هره‌كانت پیاده بكه‌ی. خۆ خه‌ریك كردن ڕێخۆشكه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌له‌قی و خه‌مۆكی وه هه‌ستی ته‌نیایی ناهێلێت.
ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كه ببه‌وه باشتره له‌وه‌ی لێی ڕا بكه‌ی، هه‌نگاوه‌ی كرداری بنێ بۆ شیكاركردنی كێشه‌كه.
ئه‌رێنی به، هه‌ولده ته‌ركیز نه‌كه‌یته سه‌ر خراپترین شت كه ڕووبدات، چونكه ئه‌وه وات لێده‌كات قه‌له‌قیت زیاد بێت. له جیاتی ئه‌وه، بیر له‌وه بكه‌وه ده‌توانی چی بكه‌ی له‌باره‌ی كێشه‌كه. به‌خۆت بلێ ده‌توانم ئه‌وه‌ش تێپه‌ڕێنم و بیری خۆت بهێنه‌وه هه‌موو جارێك هه‌نگاوێك ده‌ڕۆیت به‌ره‌و چاره‌سه‌ر.
لیستێك دروست بكه بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ر وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
1. هه‌نگاوی یه‌ك...............
2. هه‌نگاوی دوو..................
3. هه‌نگاوی سێ......................
له‌گه‌ل براده‌رێكی نزیكت، كه‌سێكی خێزانه‌كه‌ت یان پزیشكی خۆت باسی هه‌نگاوه‌كان بكه. ده‌ست به هه‌نگاوی كرداری بكه و گۆڕانگاری دروست بكه به پێی پێویست.
فێربه له‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی كه به‌سه‌رتدا هاتووه. ته‌نگانه ده‌بێته كێشه به‌ڵام هاوكاریت ده‌كات زیاتر گه‌شه بكه‌ی و پێش بكه‌وی. بیر له‌وه بكه‌وه چی فێربووی له كاتی ته‌نگانه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو بتوانی به شێوه‌یه‌كی ئاسانتر و كاریگه‌رتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌م حاله‌تانه ببیته‌وه.