جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی کێیە؟ چۆن کوژرا؟

جیهان

03/02/2022     ژمارەی بینراو 386

راچڵەکین-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی تایبەتی ئەمریکا توانیان لە وڵاتی سوریا جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی لە کردەیەکی سەربازیدا و لە ماڵەکەی خۆیدا بکوژن، ئەوەش دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی لە ناوچەی ئیدلیب.

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی دەزگای (دژەتیرۆری کوردستان_CTG)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی تایبەتی ئەمریکا لە وڵاتی سوریا عەبدولرەحمان قارداش بکوژێت، ئەوەش دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی لە ناوچەی ئیدلیب.

قارداش ناوی تەواوی (ئەمیر محەممەد سەعید عەبدولڕەحمان محەمەد مولی) لەدایکبووی ساڵی 1976ی قەزای عەفارەی عیراقە و، لە ساڵی 2006 تا 2011 لە زیندانەکانی بۆکا لەژێر دەستی ئەمریکییەکان دەستبەسەربووە، کەلەو ماوەیەدا پەیوەندییەکی توندی لەگەڵ ئەبوبەکر بەغدادی دروستکردوە، دواتر ئەو پەیوەندییە بۆ ماوەی (16)ساڵ درێژەی کێشا.

سەرچاوە هەواڵگرییەکانی دەزگای (دژەتیرۆری کوردستان_CTG)، ئاماژە بۆئەوەدەکەن"قارداشی تورکمانی زۆر توندڕە  و توندوتیژتر بووە لە بەغدادی، زۆر وریاتر بووە بۆ خۆونکردن و ئەستەم بووە بە ئاسانی بتوانرێت شوێن پێی هەڵبگیرێت، بە یەکێک لە مەترسیدارترین ئەمیرەکانی داعش دانراوە".

قارداش زۆرینەی ژیانی لە شاری تەلغەفەری باکوری ڕۆژئاوای موسڵ بەسەر بردوە لەگەڵ کەوتنی مووسڵ چوەتە ئەوشارە و ڕۆڵی هەبووە لە حوکمی توندی داعش لەو پارێزگایە، لەو مایەوەدا کە داعش کۆنتڕۆڵی بەشێکی زۆری خاکی سوریا و عیراقی کردبوو، پۆستی ڕاوێژکاری شەرعی داعشی هەبووە، کە خۆیشی دەرچووی کۆلێژی ئیمام ئەعزەمی موسڵ بووە.

هەواڵگرییەکانی دەزگای (دژەتیرۆری کوردستان_CTG)، ئاماژە بۆئەوەدەکەن، قارداش لە سەردەمی کەوتنی مووسڵ زۆر نزیک بوو لە ئەبو عەلای عەفری کە ساڵی (2016) جێگری یەکەمی بەغدادی و کەسی دووەمی داعش بووە، باوکی قارداشیش یەکێک بووە لە وتاربێژەکانی موسڵ کە زۆر توندڕەو بووە و یەکێک بوە لەو کەسانەی کە لەگەڵ گەیشتنی بەغدادی بە موسڵ و پێش ڕاگەیاندنی خەلافەتەکەی لە مزگەوتی نور پێشوازی لێکردوە و بەردەوام نزیکی بوە و ڕاوێژی بە خەلیفە داوە.

دواتر قارداش، پۆستی ئەمیری دیوانی ئاسایشی گشتی داعشی لە سوریا و عیراق وەرگرتووە، کە یەکێک بووە لە دیوانە ناوخۆییەکانی داعش و بەرپرس بووە لە پاراستنی سەرکردە و ئەمیرەکانی داعش و لەناوبردنی نەیارەکانیان، دواتر بوەتە وەزیری بەرگری داعش و بەرپرسی بۆمبڕێزکردن و تەقاندنەوە لە سوریا.

قارداش چەند ناوێکی هەبووە کە لەکاتی ڕێکخستندا بەکاری هێناوە:

 1.ئەبو عومەر تورکمانی

2. پرۆفیسۆر ئەحمەد

3. ئەبو سەعید تورکمانی

4. حاجی عەبدوڵڵا کارداش

5- ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی

هاوسەرگیری لەگەڵ سێ ژنی عیراقی کردووە کە دواهەمییان ناوی (ئیسرا عەبدولرەحمان عەلی)ە.

دوو برای هەیە (عامر محەمەد سەعید) کە پاش دەرکردنی فەتوایەک لەلایەن ڕێکخراوەکەوە کوژرا چونکە دژی بیرۆکەی ڕێکخستنی رێکخراوەکە بووە، وە دووەم برای ناوی(عادل محەمەد سەعید) لە دایکبووی ساڵی (70)یە و ئەندامی بەرەی تورکمانی عێراقە.

حاجی عەبدوڵڵا قارداش، بەپێی زانیارییەکان لەبارەوەیەوە، کەسێکی کەم قسە و بیدەنگ بووە بەڵام هەمیشە خوازیاری خۆشاردنەوە بووە و هەرئەوەش وایکردوە زۆرکات شیوەی خۆی بگۆڕێت دوای وەرگرتنی پۆستی خەلیفە قاچی لە خوارەوەی ئەژنۆی ڕاستی لە بۆردومانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ماوەی شەڕەکانی ئەم دوایە لەدەست دەدات و بۆماوەیەک لە ژێر چاودێری پزیشکیدا دەبێت لە موسڵ لەلایەن ئەمریکی دیوانی تەندروستییەوە سەرپەرشتی کراوە.

قارداش بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی و پلانداڕێژەرانی گرنگترین هێرشە گەورەکانی موسڵ و ڕومادی ئەژمار دەکرا و ئەزموونی سەربازی هەیە و چەند پۆستێکی هەیە، لە ناویاندا ئەندامێکی کۆمیسیۆن کە چاودێری گرنگترین جومگەکانی ڕێکخراوەکەی دەکرد.

گرنگترین فەتوای عەبدوڵڵا قارداش لەناوچوونی شوێنەوارەعێراقییەکانە لەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشدان و فەرمانی کوشتنی 2000 ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئەنباری دەکرد.

برای عەبدوڵڵا قارداش بەناوی(عادل محەمەد سەعید) ئەندامی بەرەی تورکمانی یەکێک بوو لە دیارترین دانوستانکارەکان لەگەڵی کاربەدەستانی وڵاتی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی کونسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ لە ساڵی 2014 و دوای ئەم ڕووداوە بوو بە سەرۆکی لقی بەرەی تورکمان.

چەند رۆژێک پێش مردنی بەغدادی، عەبدوڵڵا قارداشی سەرلەنوێ ڕێکخستەوە و پێکهاتەی داعشی ڕێکخستەوە بەم شێوەیە:

1. موتەزی نعمان ئەلجوبوری ناسراو بە حاجی تەیسەر، سەرپەرشتیاری ویلایەتەکان

2- سامی جاسم محەممەد ئەلعودی بەناوی حاجی حامد وەلی ئەلشام

2- جەبار سەلمان ئەلعیساوی ناسراو بە ئەبوو یاسر ئەلعیساوی پارێزگاری عیراق

4- ئەبو موسەڵم ئەلئەنباری پارێزگاری ئەنبار

5- ئەبو بەرکات ئەلعیساوی، جەنەڕاڵی ئەنبار

دژەتیرۆری کوردستان_CTG

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن