لێرەوە کارەبای بەکارهاتووی ماڵەکەت و نرخەکەی بزانە

کوردستان

16/02/2022     ژمارەی بینراو 714

راچڵەکین-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنییەتی زانینی وردەکارییەکانی ناو پسوڵەی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:"دەتوانن لەرێگەی مۆبایلەکانیانەوە لە هەموو شوێن و کاتێکدا ئاگاداری بڕی کات وبەکارهێنانی کارەبا و نرخەکەی ببن".

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان  ئاماژەی بەوەکردووە، خزمەتگوزارییەکە لە ئێستادا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەردەستە و لە ماوەیەکی نزیکدا لە سلێمانی و هەڵەبجەش بەردەست دەبێت و  بۆ ئەوەی تەواوی وردەکارییەکان بزانیت پێویستە ئاژماری پسوڵەکەت لەناو ماڵپەڕیpswla.com بنوسیت.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، سیستەمەکە بەجۆرێکە وێنەیەک لە پسووڵەی کرێی کارەباکەت لەگەڵ هەندێ زانیاری دیکەت نیشاندەدات و بە هۆیەوە دەتوانی ئاگاداری تەواوی وردەکارییەکانی بەکارهێنانی کارەبا ببی.

بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی ئەم سایتە بکەیت:

pswla.com

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن