پشدەر؛ زیاتر لە 8 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان

19/02/2022     ژمارەی بینراو 311

راچڵەكین-

پۆلیسی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەك لە قەزای پشدەر رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان دەستیان بەسەر زیاتر لە 8 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە كە تۆمەتباران بەنیازبوون بیهێننە ناو خاكی هەرێمی كوردستان.

عەقید كاروان خۆشناو، گوتەبێژی پۆلیسی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەك ، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئەمڕۆ لەدرێژەی كاروچالاكیەكانی فەماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەك - لیوای سێ ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری نھێنی لە گوندی زەڵێ لە شارەدێی ھەڵشۆی سەر بە قەزای پشدەر ، تواندرا لەلایەن مەفرەزەكانی فەوجی پێنجی پاسەوانی سنوور ؛ دەست بگرن بەسەر بێنج كیلۆ ٣٠٠ گرام لە ماددەی تلیاك، سێ كیلۆ گرام لە ماددەی كریستاڵ و ١٠ ھەزار حەبی تڕامادۆڵ."

عەقید كاروان خۆشناو ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتباران كە دەیانویست ئەو بڕە ماددە ھۆشبەرە  بهێننە ناو خاكی ھەرێمی كوردستان.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن