هەندێک ڕێنمایی تایبەت بە تێکەڵکردن وبەکارهێنانی دەرمان قڕکەرە کشتوکاڵیەکان

کشتوکاڵ

06/02/2020     ژمارەی بینراو 610

دەرمان قڕکەرە کشتوکاڵیەکان

ڕاچڵه‌كین-

تۆی جووتیار دەبێت ئەو ڕاستیە بزانییت کە هەموو ژەهرە قڕکەرەکان زیان بە ژینگەو تەندروستی گشتی دەگەیەنن پێدەچێت یەکەم زەرمەند لە بەکارهێنانی دەرمان تۆی جووتیار بیت.

دەبێت هەموو ڕێگاکانی پارێزگاری لە بەرهەم ودوورخستنەوەی ئافاتەکان بەکاربهێنیین ،دوای نەمانی چارەسەر پەنا بۆ بەکارهێنانی دەرمان بەریت .

1- پابەندبوون بەڕێنمایی سەر قوتوی دەرمان و خوێندنەوەی بەباشی و دڵنیابوون لە كۆمپانیای بەرهەم هێنی دەرمان و بوونی مۆڵەتی بەکارهێنانی دەرمانەکە لەعێراقدا .

2- کەم وزیاد بەکار هێنانی دەرمان زیان بە بەرهەم و ژینگەو تەندروستی گشتی دەگەیەنێت.

3-نابێت بەهیچ شێوەیەک دەرمان لەکاتی گوڵ کردندا بەکار بهێنرێت چونکە زیان بە کرداری پیتاندن دەگەینێت وزیندەوەرە سودبەخشەکانیش لە ناو دەبات بەتایبەتی هەنگ .

4- نابێت دەرمانە کەڕوو کوژەکان تێکەڵ بە پەینی گەڵاکان بکرێت.

5- دەرمانی مێرو کووژو کەڕوو کووژ تێکەڵ یەکتر ناکرێن .

6- پێویستە کبریت بەتەنها بپرژێندرێت.

7-نابێت پەینی گەڵا تێکەڵ ژەهری نوحاسی بکرێت .

8- نابێت دەرمانی کەڕو کوژ تێکەڵ ڕۆنە کانزایەکان بکرێت .

ئا:لوقمان عمر شریف
لێپرسراوی بەشی ڕێنمایی کشتوکاڵی شارباژێڕ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن