نەوت بەردەوامە لەدابەزین

ئابوری

18/03/2020     ژمارەی بینراو 430

راچڵەکین-

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-3-2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 28دۆلارو  90 سەنت لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە 27دۆلارو 36 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەفتەی رابردوو، نەوت بەرێژەی زیاتر لە 15%ی نرخەكەی دابەزی، دوای شكستی رێكکەوتنی نێوان رێكخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا و دابەزاندنی نرخی نەوت لەلایەن سعوودیەوە.

هاوكات بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و زیاتر لە 115وڵاتی تر كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر نرخی نەوت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن