راچڵەكین-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشینییەكانی كەشوهەوای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە.
لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ ناوچە بەتایبەتی باکووری پارێزگا بەشێوەی تێکەلەی بەفر و باران دەبێت وە لەناوچەشاخاووییە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگا بەفر دەبارێت. پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پارێزگاى هەڵەبجە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کە لەهەندێ ناوچە بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێ, لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، هەروەها سبەىنێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.
لە پارێزگاى هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران کە هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت بەتایبەتی لە ناوچە کانی باکووری پارێزگا وە هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەباریت، پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت، هەروەها سبەىنێ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پارێزگاى دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی ناوچەکان وە لەشاخەکانی باکوور بەفر دەبارێت. شایانی باسە لەناوچەکانی باشووری خۆرهەڵات (قەزای بەردەرەش ) بروسکە و لێزمە باران دەبارێت ، پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت، سبەىنێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت .
لە پارێزگای کەرکوکیش، پارێزگاى کەرکووکیش ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچر پچری کەم لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا، لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، هەروەها سبەىنێ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.