راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی رووداوی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەشەقامی 100 مەتری روونكردنەوەدەدات و دەڵێت:" تكایەپەلە مەكەن تاكو ڕاستیەكان لەسەرچاوەی خۆیەوە دەبیستن."
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە:" دوو شەوو بەر لەئێستا لەسەر شەقامی 100مەتری نزیك قوتابخانەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری، پێكدادانێك لەنێوان دووئوتومبێلی تایبەت لەجۆرەكانی ڤۆلكس واگن گیتا وتۆیۆتا روویدا، لەدەرەنجامی ڕوداوەكە پێنج كەس كەشوفێرو سەرنشینی هەردوو ئوتومبێلەكە بوون برینداربوون، زیانێكی زۆری ماڵیش كەوتەوە."
ئەوەش روونكراوەتەوە، هەر لەگەڵ كەوتنەوەی ڕووداوەكە وێنەو ڤیدیۆكان لەتۆڕەكان بڵاوكرایەوە، وەوانیشان درا كەگوایا لایەنی خەتابار تۆیۆتایە، چونكە پێشبڕكێ ی كردوە لەگەڵ ئوتومبێلێكی تر وەبەهۆی تیژڕۆییەكەی خۆی كێشاوە بەگیتا كەلەپێشی ڕۆیشتوە، كەچی ڕاستی ڕوداوەكە بەم شێوەیەیە:" گیتا بەرلەروِوداوەكە لەشەقامێكی لاوەكی تەنیشت قوتابخانەكە هاتۆتە دەرێ بۆسەر شەقامی 100مەتری ، بێ ئەوەی بوەستێت بۆپێشینەی شەقامی سەرەكی كەشەقامی 100مەتریە ، وەهەر لەگەڵ هاتنەناوشەقامیش چووەتە ناوەندی شەقامەكە، بۆیە كەوتبوە سەر ڕێڕەوی تۆیۆتا كەلەسایدی خۆی دەرۆیشت،وەپێكدادانەكە دروست بوبو ،بۆیە لەلێكۆلینەوە پالپشت بەیاسای هاتووچۆو بەپێ ی پێشینەی شەقامی سەرەكی گیتا بەلایەنی خەتابار دانرا،جاتكایە بۆجاری داهاتوو پەلە مەكەن تاكو ڕاستیەكان وەكو خۆی دەبیستن، وەئەو ڤیدیۆیەی كەبڵاوبویەوە و كەسەكە تییدا قسەدەكات زانیاریەكانی دروست نین."