نیشانەکانی بەردی زراو چین؟

تەندروستی

20/04/2022     ژمارەی بینراو 1675

راچڵەکین-

پزیشکێکی نەشتەرگەری گشتی باس لە نیشانەکانی دروستبوونی بەردی زراو دەکات و دەڵێت، لەگەڵ هەبوونی هەریەکێک لەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.

د.ئارام احمد کاکە رەش دەڵێت، بەردی زراو زۆرجار هیچ نیشانەیەک دروست ناکات مەگەر یەکێک لە بەردەکان لەناو ڕاڕەوێکدا گیری خواردبێ کە دەبێتە هۆی بلۆککردن.

نیشانەکانی بەردی زراو بریتیە لە:

1 - لەناکاو و خێرا بەرزبونەوەی ئازار لە لای ڕاستی سەرەوەی سک.

2 - ئازاری کتوپڕ کە بە خێرایی لە ناوەڕاستی سکدا بەرز دەبێتەوە، ڕێک لە خوار ئێسکەکانی سنگەوە.

3- ئازاری پشتەوە لە نێوان دەفەی شان.

4- ئازار لە شانی ڕاست.

5 - دڵتێکەڵهاتن یان ڕشانەوە.

"پێشنیار دەکرێت  بەسەردانی  پزیشکدا بکرێت کاتێک ڕووبەڕووی یەکێک لەو نیشانانە دەبیتەوە بۆ خۆلادان لە خراپترکردنی دۆخەکە"

د.ئارام احمد کاکە رەش 
- پزیشکی راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن